ژمارەی كاندیدانی سەرۆك وەزیران بەرز دەبێتەوە Featured

ناوی چەند كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەهێنرێت‌و بڕیارە لایەنە شیعییەكان لەسەر یەكێكیان رێككەوتن بكەن.

بەپێی رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی ناویان دەهێنرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، گەیشتووەتە هەشت كەس، كە بڕیارە یەكێك لەوانە لەنێوان لایەنە عێراقییەكان یەكلابكرێتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە بریتین لە عادل عەبدولمەهدی‌و مستەفا كازمی‌و وەهاب ساعدی‌و ئەسعەد عەیدانی‌و فالیح فەیاز و عەلی شكری، هەروەها جەعفری لەیس كبە، كە ئەوانە زیاتر لەدەرەوی حیزبە شیعەكانن.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە ئەو كەسانە بۆ سەرۆك وەزیران لەگەڵ مەرجەكانی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان دێتەوە، كە رایگەیاندبوو، ئەو كەسانەی كاندید دەكرێن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەموچاوی نوێ‌ بن.

Rate this item
(0 votes)