سەرۆک بەرھەم ساڵح:حکومەتی داھاتوو گرنگیدان دەبێت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەسرە Featured

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ دوای کۆبونەوە لەگەڵ شاندێکی پارێزگای بەسرە  ، لەیەکەمین کۆنگرەی رۆنامەوانی خۆیدا لە کۆشکی سەلام  لە شاری بەغدا  ڕایگەیاند  بابەتی بەسرە و کۆتایی ھێنان بە  کۆژانەکانی یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی، و جەختیکردەوە بەسرە ڕاگری ئابووری  عێراق و پێشکەوتن و ژیانێکی ئازادی شایستەیە بۆ  سەرجەم عێراقییەکان و پێویستە گەشە بەو شارە بدرێت و داھاتووی بپارێزرێت. 

ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە، سەرۆکایەتی شاندەکەی بەسرە کرد و بەڕێوەبەرانی بەرێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکە و پەرلەمانتارەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایە یاوەری شاندەکە بوون، و لەبەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆبوونەوە.

 لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا د. بەرھەم ساڵح ووتی" تاوتوێی ووردەکارییە مەیدانییەکانمان کرد بۆ ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەرکردنی  کێشە ھەنووکەییەکانی پەیوەست بە ئاوی خواردنەوەی بۆ خەڵکی بەسرە. ھەروەھا باسی رێکارە پێویستەکانمان کرد بۆ کاراکردنی یاسای بەسرە وەکو پایتەختی ئابووری عێراق، و ئەم یاسایە گرنگە نەک ھەر بۆ بەسرە، بەڵکو بۆ سەرجەم عێراق و ناوچەکەش."

" من ھەمیشە لەپەیوەندیدام لەگەڵ بەڕێز عادل  عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، ئەزانم گرنگییەکی زۆر ئەدات بە ڕەوشی بەسرە، و ویستی خواش دوای دروستکردنی حکومەتی نوێ لەداھاتوودا تەواوکاری کارەکانی حکومەتی  ئێستا دەبێت بەسەرۆکایەتی دکتۆر حەیدەر عەبادی، بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە نەک ھەر لەبەسرە بەڵکو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق کۆتایی  بێت،" د. بەرھەم لەبەشێک لە قسەکانیدا وای ووت.

دکتۆر بەرھەم ساڵح ووتیشی " تەئکیدم کردەوە بۆ شاندەکە کە حکومەتی داھاتوو لە کارە ھەرە لەپێشینەکانی گرنگیدان دەبێت بە کۆژان و کێشەکانی ھاوڵاتیان لەبەسرە و ھیواکانیان بۆ ژیانێکی ئازادی شایستە و دابینکردنی خزمەتگوزاریی. لە ماوەی ڕابردوو دەستكەوتی گرنگمان بەدەستھێنا لە بەزاندنی داعش، خەڵکی بەسرە و پارێزگاکانی دیکە قوربانی زۆریان داوە بۆ تێکشکاندنی تیرۆر و ئێستا شایستەی ژیانێکی باشترن." 

Rate this item
(0 votes)