عادل عەبدولمەھدی بۆ تاوتوێکردنی حکومەتەکەی لە نەجەفە

عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی حکومەتی راسپێردراوی کابینەی نوێی عێراق، بە ئامانجی کۆبونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، گەیشتە نەجەف.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، عەبدولمەھدی لەگەڵ موقتەدا سەدر تاوتوێی پیکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و پێکھاتەی کابینەکەی دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر موقتەدا سەدر داوای لە عادل عەبدولمەھدی کردووە لە کابینەی نوێی حکومەتدا رەچاوی شەش خاڵ بکات و ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەژێر دەستی خۆیدا بھێڵێتەوە .
Rate this item
(0 votes)