بەڵگە.. یەكێتی لابردنی خاڵی گومرگی شارەكان دەباتە پەرلەمان Featured

فراكسیۆنی یەكێتی داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات كە لەكۆبوونەوەی پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر نەهێشتنی خاڵە گومرگییەكانی كەركوك بكرێت كە ئیمزای پەرلەمانتارانی بۆ كۆكراوەتەوە.

فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ نەهێشتنی ئەو خاڵە گومرگیانەی لەكەركوك دانراون لەڕێی نوسراوێكەوە كە ئیمزای 52 پەرلەمانتاری لەسەرەو ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراقی كردوە داوایكردوە بابەتە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانەوە تا ئەو خاڵە گومرگیانە نەهێڵرێن، لەبەر ئەوەی  بەهۆی ئەو باجەی دەخرێنە سەر كاڵاو شمەكەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر بژێوی هاووڵاتیان دەبێت. 

لەوبارەیەوە د.بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق لەپەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە: بەدەستپێشخەری فراكسیۆنی یەكێتیی و هەوڵی جدی پەرلەمانتارەكانی، نوێنەرانی كورد و عەرەب و توركمانی كەركوك هاوڕان بۆ نەهێشتنی ئەو خاڵە گومرگیانەی لەكەركوك دانراون، لەسەر داوای ئێمە ئەو پرسە لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێ و هەوڵی تەواو دەدەین لەبەرژەوەندی كەركوكییەكان یەكلابێتەوە.

1.jpg

2.jpg

3.jpg4.jpg

 

 

Rate this item
(0 votes)