سه‌رۆك كۆماری عیراق بانگهێشتی ئیمارات ده‌كرێت Featured

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8-11-2018 سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشحی باڵیۆزی شانشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئه‌بوزه‌بییه‌وه‌ گه‌یانده‌ سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح بۆ سه‌ردانی ئیمارات به‌ئامانجی بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ و تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه‌.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و ‏‎په‌یوه‌ندییه‌ قوڵه‌ی كه‌ هه‌ردوو وڵاتی برا پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، هاوكات پێویستی پته‌وكردن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا.

‏‎باڵیۆز ئه‌لشحی لای خۆیه‌وه‌ خواستی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی خسته‌ڕوو بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌رده‌وامبون و درێژه‌دان به‌ هاریكاریی كردن له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

Rate this item
(0 votes)