هەرێم لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا زۆرترین داهاتی نەوتی هەبووە

كانون2/يناير 09, 2019

هەرێم لە مانگی 12 زیاتر لە 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە

لە مانگی رابردودا داهاتی نەوتی هەرێم تەنها لە رێگەی بۆریەوە پێنج سەدو هەشتاو نۆ ملیۆن و دوو سەدو شەست هەزار دۆلار بووە و بەوەش بەراورد بە مانگەكانی دیكەی ساڵی رابردوو، هەرێم زۆرترین نەوتی فرۆشتووە.

 لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 هەرێمی كوردستان تەنها لە رێگەی بۆریەوە 14 ملیۆن و سی هەزار بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەكردوە ئەوەش بەرزترین تۆمارە، كە لە مانگی رابردودا هەناردە كراوە بەراورد بە مانگەكانی تر.

 هەرێم لە مانگی ڕابردودا رۆژانە 452 هەزارو 580 بەرمیل نەوتی رەوانەكردوە ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت دە دۆلاریش كەمتر لە نرخی 52 دۆلاری نەوتی جیهانی فرۆشرابێت ئەوا داهاتی نەوتی هەناردەی هەرێم پێنج سەد و هەشتا و نۆ ملیۆن و دوو سەدو شەست هەزار دۆلار بووە.