موچه‌ی خانه‌نشینان خه‌رجده‌كرێت .. چه‌ند موچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن

كانون2/يناير 09, 2019
جیاوازی موچه‌ی خانه‌نشینان خه‌رجده‌كرێت .. چه‌ند موچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن
به‌نوسراوی فه‌رمی داوای خه‌رجكردنی جیاوازی موچه‌ی خانه‌نشینانی (1954 و 1955) ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی شارستانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركاتێك ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌، چه‌ند موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌كه‌وه‌ بۆیان خه‌رجده‌كرێت.

 

دره‌خشان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی شارستانی سلێمانی  راگه‌یاند: خانه‌نشینانی له‌دایكبووی 1954 و 1955، مانگانه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی، موچه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌، به‌ڵام تائێستا جیاوازی موچه‌كه‌یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌، كه‌ تێیاندایه‌ چه‌ند مانگێكه‌و هه‌شیانه‌ یه‌ك مانگه‌.

وتیشی:" لیستی جیاوازی موچه‌ی هه‌ردووكیان به‌ستراوه‌و بڕی پاره‌كه‌ش دیایكراوه‌، كه‌ سێ ملیار دیناره‌، به‌نوسراو به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم، هه‌ركاتێك ره‌زامه‌ندی درا، ئه‌وكاته‌ چه‌ند موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌سه‌ریه‌وه‌كه‌وه‌ بۆیان خه‌رجده‌كرێت".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، نوسراوه‌كه‌ له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌و ره‌نگه‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بدرێت.