پاره‌ى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن دابه‌ش ده‌كرێت

كانون2/يناير 10, 2019

له‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو رێكه‌وتى 13 ى 1 ى 2019 ه‌وه‌ پاره‌ى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدانى پارێزگاى هه‌ولێرى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 12 ى 5 ى 2018 ى عێراق دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ "عه‌لی قادر" به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "14 هه‌زار و 391 كارمه‌ندی گرێبه‌ست له‌ رۆژی ده‌نگدان هه‌بووه‌، به‌ بڕیاری كۆمیسۆن ئه‌و بنكانه‌ی سندوقه‌كانیان پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌ پاره‌ی كارمه‌نده‌كانیان خه‌رج ناكرێت كه‌ سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی پاره‌ وه‌رناگرن 294 كارمه‌ند ده‌بن".

ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ 23 بانك له‌ زۆربه‌ی قه‌زا و ناحیه‌كان پاره‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌ر كارمه‌ندێك 200 هه‌زار و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ 250 هه‌زار وه‌رده‌گرێت و پێویسته‌ پێناسی خۆیان ببه‌ن.