هه‌فته‌ی‌ داهاتوو موچه‌ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ ده‌درێت

كانون2/يناير 10, 2019
هه‌فته‌ی‌ داهاتوو موچه‌ی‌ ئه‌م شوێنانه‌ ده‌درێت
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی‌ ئه‌مساڵی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانی‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانیش یه‌كشه‌ممه‌و دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو موچه‌ی‌ دوو وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.

 

 

به‌گوێره‌ی زانیارییەکان ، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و زانیاریانه‌دا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌  زانیاریه‌كان وه‌زاره‌تی‌ كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌و دوشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دابه‌شكراوه‌و تاوه‌كو ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ هیچ موچه‌یه‌ك دابه‌شناكرێت.