ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشكی كورد له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق تاوتوێ ده‌كات

كانون2/يناير 11, 2019

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێكرنی پشكی كورد له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی ئاڕاسته‌ی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، رۆژی دووشەممە 14-1-2019 ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

به‌پێی زانیاریه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێی ده‌كرێت كه‌ گرنترینیان پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ی 2019ی عێراقدا.

 

پڕۆژه‌ بودجه‌ی عێراق له‌ ئێستادا له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ و رۆژی  24-10-2018، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاساكه‌ی رەوانەی پەرلەمان كرد، تاوەكو ئێستاش خوێندنەوەی یەكەم ‌و دووەم بۆ پرۆژەیاساكە كراوە. 

لە پرۆژەیاساکەدا حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، كه‌ پشكی كورد به‌ له‌سه‌دا 12 دیاریكراوه‌.