‌هه‌ولێر.. له‌ شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێدا باوك و كوڕێك كوژران

كانون2/يناير 12, 2019
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسێ له‌ گه‌ڕه‌كیكی شاری هه‌ولێر، باوك و كوڕێك كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر  راگەیاند: " شه‌ڕه‌كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی دووه‌می 2019 لەنێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر روویداوه‌ و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
 
وتیشی: "لێکۆڵینەوەکان لە روداوەکە دەستیپێکردوە و تائێستا بە دروستی هۆکاری شەڕی نێوان ئەو دوو دراوسێیە نەزانراوە".