‌گەنجێک لە ماڵی غەزوری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

كانون2/يناير 13, 2019

لە کۆیە گەنجێک کە فەرمانی گرتنی هەبوو و تۆمەتباربوو بە توندوتیژی خێزانی، لە ماڵی باوکی هاوسەرەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کۆیە  ڕاگەیاند درەنگانێکی شەوی دوێنێ گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد "ئەو گەنجە دانیشتووی هەولێرە و بە سەردانێک لە ماڵی باوکی هاوسەرەکەی بووە لە کۆیە".

ئەو سەرچاوەیە ڕونیکردەوە گەنجەکە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و تۆمەتباربووە بە ئەنجامدانی توندوتیژی خێزانی و لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.

سەرچاوە ئاگادارەکە باسی لەوەشکرد "هەرچەندە لێکۆڵێنەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و نەگەیشتوەتە ئەنجامی کۆتایی بەڵام وا دەردەکەوێت خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت".