کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دیدارەکەی ئیمراڵیی بڵاوکردەوە

كانون2/يناير 13, 2019

کەجەکە، هەڵوێستی خۆی لەسەر سەردانەکەی ئیمراڵیی ئاشکرادەکات و بە هەوڵدانی شەڕی تایبەتی ئاکەپە و مەهەپە ناوی دەبات لەدژی ئەو هەنگاوەی دەستیانپێکردووە لەژێر ناوی'گۆشەگیریی تێکدەشکێنین،فاشیزم هەڵدەوەشێنین'، جەختیش دەکاتەوە، تاکو تێکشکاندنی دیواری ئیمراڵیی لە بەرخۆدان بەردەوام دەبن.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دیدارەکەی دوێنێی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

هەڵمەتی بەرخودانمان لە ژێر دروشمی 'ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین' بە هەموو شوێن و ئاستێکدا بڵاوبووەتەوە و بەردەوامە، لە زیندانەکاندا سەدان زیندانیی بە پێداگرییەوە چالاکیی مانگرتن لە خواردن بەڕێوەدەبەن، لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەلەکەمان چالاکیی مانگرتن لە خواردن، رێپێوان و خۆپیشاندان ئەنجام دەدات، بەو شێوازە هەمە رەنگ و دەوڵەمەندانە چالاکی و بەرخودانمان بۆ ئازادیی بە بەردەوامیی تەشەنە دەسەنێت.

لە کەشێکی لەو جۆرەدا، بەڕێوەبەریی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست، کە چەندین ساڵە گوشارێکی قورس و گۆشەگیریی دەسەپێنن، لە ڕۆژی شەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دا محەمەد ئۆجالانیان نارد بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدا، دەبێت پێش هەموو شتێک ئەوە روون بێت و بزانرێت، ئەوەی کە چاوپێکەوتنی ١٢ی کانوونی دووەمی رێکخست، هەڵمەتی بەرخودانی گەلەکەمان بوو، لەسەر ئەو بنەمایە سەرکەوتنی دەستپێکی هەڵمەتی بەرخۆدانەکەمان لەژێر دروشمی 'ئێمە گۆشەگیریی تێکدەشکێنن، فاشیزم هەڵدەوەشێنین' بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن دەستیپێکرد، لەو چوارچێوەیەشدا ئێمە پیرۆزبایی لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین و هیودارین، کە ئەو سەرکەوتنە هەر بەردەوامیی هەبێت.

"بە مانای کۆتاییهاتن بە گۆشەگیری نییە"

بەڵام روونە چاوپێکەوتنی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بە مانای ئەوە نییە، کە گۆشەگیریی کۆتایی پێهاتبێت، بۆیە گوشار و سزاکانی فاشیزم لە ئیمراڵی لە دژی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامیی هەیە، لەبەر ئەوەش هەڵمەتەکەمان، کە ئێمە وەک گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیی بە دروشمی 'ئێمە گۆشەگیریی تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین' دەستمان پێکردووە، بەردەوامیی دەبێت، دەبێت هاوڕێیان، گەل و دۆستانمان بە هەڵە تێنەگەن، چاوپێکەوتنی ١٢ی کانوونی دووەم لە راستیدا بۆ تێکدانی هەڵمەتی 'ئێمە گۆشەگیریی تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین'ە. ئەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەوە وەک هەوڵێکی شەڕی دەروونی رێکخراوە، هەر خۆی لە خۆیدا ئەنجامدانی ئەو دیدارە لە رۆژی شەممەدا نیشانەیەکی روونی ئەو هەوڵەی ئاکەپە و مەهەپەیە.

ئێمە بە یارییەکانی شەڕی تایبەت فریونادرێین

ئاشکرایە دەسەڵاتی داگیرکەر و کۆمەڵکوژکار و پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە لە بەرامبەرهەڵمەتەکەماندا بۆ بەرخۆدان و ئازادیی لاواز و تەنگاو بووە، بۆیە پەنای بردووەتە بەر ئەو رێگایە و دەیەوێت بەرخۆدانەکەی ئێمە تێکبشکێنێت و بێکاریگەری بکات، بەڵام ئێمە ئەو زوڵمەی شەڕی تایبەت و یارییەکانیشی باش دەناسین و لێیان تێدەگەین. لەبەر ئەوەش ئێمە بە یارییەکانی شەڕی تایبەت فریونادرێین و تاوەکو تێکشکاندنی دیواری ئیمراڵیی و کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ژیان و کاری ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە بەرخودانەکەمان بەردەوام دەبین. پێویستە هەموو دۆستان، گەلەکەمان و رای گشتی ئەوەیان لێ روون بێت و لێی تێبگەن، بە دڵنیاییەوە هەڵمەتەکەمان گۆشەگیریی تێکدەشکێنێت، فاشیزم هەڵدەوەشێنتەوە و لەسەر ئەو بناغەیەش کوردستانی ئازاد و تورکیای دیموکرات بونیات دەنێت.