سبەینێ وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

كانون2/يناير 13, 2019
سبەینێ وەفدی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەشاری هەولێر كۆدەبنەوەو پرسی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێدەكەن.

 

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەینێ 14ی 1ی 2019، یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا، لەشاری هەولێر كۆدەبنەوە.
 
لەزانیارییەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆبونەوەكەی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمە، چاوەڕوانیشدەكرێت گفتوگۆی چڕوپڕ بكرێت.
 
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەر لە كۆبوونەوە هاوبەشەكە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەهەولێر كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ئێستای هەرێم و دانوستانی نێوان لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ.