پێش جه‌ژن موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت..

آب/أغسطس 05, 2018
پێش جه‌ژن موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.. بانكی ناوه‌ندی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
بانكی ناوه‌ندی عیراق روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری ئه‌و بانكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدایه‌، به‌ڵام تائێستا ره‌زامه‌ندی نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ پێش جه‌ژن بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت.

 

 

عابد ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق  راگه‌یاندوە: پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌هه‌ولێر هه‌یه‌و كێشه‌ی سیوله‌مان نییه‌، به‌ڵام هه‌موو مانگێك ده‌بێت به‌فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌مویل بكرێت.

وتیشی: "تائێستا به‌غدا هیچ بڕیارێكی نه‌داوه‌ به‌خه‌رجكردنی بڕی ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ پێش جه‌ژن پاره‌كه‌ خه‌رج بكات، چونكه‌ له‌وێش كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ نزیكبۆته‌وه‌".

عابد ساڵح راشیگه‌یاند: هه‌ركاتێك عیراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ ده‌ربڕی، به‌زووترین كات بڕی 317 ملیار دینار بۆ سه‌ر حسابی بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌گوازینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 5ی 8ی 2018، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غدا پێش جه‌ژن بگاته‌ ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی، موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت.