موچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت... له‌ رۆژانی پشوودا بەردەوام دەبێت

آب/أغسطس 06, 2018
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم میكانزمی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌گۆڕێت و خشته‌و ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان جێگیر ده‌كات، به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ رۆژانی پشووی‌ پێش جه‌ژنیشدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت.
 

 

به‌پێی  زانیارییەکان ، ئه‌گه‌ر پێش جه‌ژنی قوربان، پاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق كه‌ بڕه‌كه‌ی 317 ملیارو 545 ملیۆن دیناره‌ بگاته‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ئه‌وه‌ له‌پێش جه‌ژن و له‌ رۆژانی پشووشدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت و بانكه‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی یه‌كلاییكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌رۆژی  (5)ی هه‌موو مانگێك ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی 30 رۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌باره‌ی جێگیركردنی ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كانیش، ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تائێستا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌دا جێگیركراون و له‌دوای ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی تر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئێستا میكانزمی دابه‌شكردنی موچه‌ گۆڕاوه‌و رۆژانه‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌لایه‌ن گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.