مەسروربارزانی: لێپرسراوی جموجۆڵی ئاسایش و ٣١ بەرپرسی ئەمنی بەپلەداری لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە

كانون2/يناير 24, 2019
هێرشە ڕەش کەدواین پلەی بەرپرسی هۆبە و جموجۆڵی ئاسایش بوو دوای ئەوەی لەئۆکتوبەری پاردا دۆسیەی بەتاڵانبردنی نەوتیان لەگەل بارزان قەساب و چەندین بەرپرسی تر لێ ئاشکرا بوو  ماوەیەک دەستبەسەرکران ولەمیدیاکانیش ئابڕویان بردن ، دواتر لەچەند ڕۆژی رابردودا مەسروربارزانی ئاگاداری کردوتەوە کەبجیت مامەڵە خانەنشینی بکا و پاسەوان و هەندی موڵک و ماڵیان لێ سەندۆتەوە .
 
لەوەش گرنگتر  پێیان گوتوە دەبێت مەدالیاکەی بارزانیش بهێنەوە  چونکە تۆ شایستەی ئەو مەدالیایە نیت ، ئەمەش سیگناڵێکی بەهێزە کەنەک هەربەدەرکردن بەڵکو چاوەڕێ دەکرێت لەئایندەیەکی نزیک بەشێوەیەکی گوماناوی بەهەوالێک رابگەیەنرێ بەنەخۆشی یان جەڵتدەیەکی دڵ ماڵئاوایی لەژیان کرد ، چونکە  ئەوان پێدانی ئەو مەدالیایە و وەرگرتنەوە لێی دواتر بە ئابڕوچون و سوکایەتیەکی گەورە بەمەلا مستەفاش  دەزانن وئەمەیەکەم جارە کارێکی وابکەن بۆیە بڕواناکرێ هەر بەخانەنشین کردنی وازی لێبهێنن . 
 
 هاوکات بەپێی زانیاریەکان نەک هێرشە ڕەش بەڵکو ٣١بەرپرسی ئەمنی ئاسایش بەپلەی جۆراوجور  هەمویان خانەنشین کراون  کەتائیستا ئێمە نازانین چارەنوسی بارزان قەساب بەکوێ دەگا ؟  چونکە ئەو هەوڵەی ئۆکتۆبەری پار ئەگەر بەشێکی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەئەوانە لەپشت ماڵی مەلامستەفا دزیان کردوە ئەوا بەشێکیشی بۆئەوەبوو ئەو جوتە جەلادەی هەولێر ( بارزان قەساب و هێرشە ڕەش ) خۆیان دەوڵەتێکیان لەنێو هەولێر بەڕێوە دەبرد  بۆیە بۆکەرامەت شکاندنی هەردوبنەماڵە  لەنەوزاد هادی و بارزان وهێرشە ڕەشیان دا  . ئەگەرنا ئەو دزیانەی ئەو ٣ یە کردویانە بەئاستی بجوکترین دزی  مناڵە هەربچوکەکانی بنەماڵەی مەلا مستەفا نیە  بەڕادەیەک ٤٦ بیرەنەوت هەیە هەر کوڕەکانی مەسعود دەیدزنو  نێچیر گوتیتی  بۆتە هی ئەوان و بۆم نیە هیج بەدواچوانێکی لەسەر بکەم  .
 
قسەی کۆتایش ئەوەیە ئەوانە زۆر تاوان و دەستدرێژی و ناهەقی و دزی وئازاری خەڵکی هەولێریان بۆ ماڵی مەلامستەفا ئەنجام دا سەرئەجام رۆژێک گوێبیست دەبن یان وەک فەلەکەدین کاکەیی و جەوهەر نامق .و جەرجیس فەتحوڵا..بەشەرەبەتێک لەناویان دەبەن یان بەسینارۆیەکی هەرزەکارانەی مەسرور وەک ئەوەی فەریدون جوانڕۆیی  یان ئەوەتاش وەک پڵنگ دەیخەنە زیندان و دواتر بەکراس و بیجامەیەک و ریشتاشینیکەوە دەیان خنکێنن .