سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

آب/أغسطس 07, 2018
سبەی چوار شەممە موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم تائێستا موچەی ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو پەروەردەی بۆ مانگی پێنج دابەشکردوە، سەرچاوەیەکیش لەتەندروستیەوە ئاشکرایدەکات، سبەینێ موچەی مانگی پێنجیش بەئەوان دەدرێت، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، "داوا لەسەرجەم فەرمانگەکان کراوە سەردانی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی موچەی مانگی پێنج".

 

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی  لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی تەندروستی بلاوکرایتەوە، لەئێستادا لەلایەن  وەزارەتی داراییەوە گەنجینەو بانکەکان ئاگادارکراون کە سبەینێ  موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت

ئەمە لەکاتێکدایە بەبێ ڕاگەیاندنی خشتەی موچە، مانگانە بەگوێرەی ئەو داھاتەی دەست حکومەت دەکەوێت، وەزارەتی دارایی بە ٣٠ ڕۆژ جارێک بڕیاریداوە موچەی فەرمانبەران دابەشبکات.

ئەمڕۆش لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری ھەولێر، نێچیرڤان بارزانی  ئاشکرایکرد، "حکومەتی ھەرێم بڕیاریداوە بە ٣٠ ڕۆژ جارێک موچەی فەرمانبەران دابەشبکات".