له‌ هه‌ولێر دووكه‌س كوژران و سێ كه‌سیش ده‌ستگیر كرا

آب/أغسطس 08, 2018

لە گەڕەكێكی شاری هه‌ولێر دوو کەس ده‌كوژرێن و سێ كه‌سیش ده‌ستگیر ده‌كرێت،سەرچاوەیەکی پۆلیسیش ئاشكرای ده‌كات  بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیییەوە شه‌ش كه‌س به‌شه‌ر هاتون .

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر  راگەیاندوە: بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی له‌گه‌ره‌كی ئه‌ندازیارانی شاری هه‌ولێر  شەڕ لەنێوان شەش کەسدا روودەدات و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران، سێ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 

بەپێی زانیارییەکان  شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە کە ژمارەیان شەش کەس بووە و لە یەکێک لە کافتریاکانی گەڕەکی ئەندازیاران رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و دواتر هەردوولا تەقەیان ئاراستەی یەکدی کردووە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.