قەزاى خەبات..دوو برا خنکان

آب/أغسطس 08, 2018

دوو برا لە پرۆژەى ئاوى خەبات لە قەزاى خەباتى سەر بە پارێزگاى هەولێر خنکان و تیمى ژێر ئاوى قەزاکەش تەرمەکانیانى دەرهێنا.

تیمى ژێر ئاوى قەزاى خەبات ڕایگەیاند، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو برا بە ناوەکانى عەبدولحەکیم لوقمان و وڵات لوقمان کە دانیشتووى قەزاى خەباتن لە پرۆژەى ئاوى خەباتدا خنکان.

تیمى ژێر ئاوى قەزاکە ئاماژەى بەوەش کردووە، پاش ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمەکەیان گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و تەرمەکانیان دەرهێناونەتەوە.