دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەتەنیا لەدەسەڵاتی حكومەتی هەرێمە

آب/أغسطس 10, 2018

سلێمان مستەفا جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە مەرسومی فەرمی سەرۆكی حكومەت كۆمسیۆن دەستیكرد بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە بەتەنیا لەدەسەڵاتی هەڵبژاردنەكە دوابخات.

سلێمان مستەفا راشیگەیاند "دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن لەلایەن حیزبە سیاسییەكان هیچ كاریگەری نەكردووە لەسەر ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن‌و لەئامادەكاری بەردەوامین".

ئەو قسانەی ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە لەبارەی كاریگەری دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردن لەسەر ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان قسەی كردووەو ئەوەشی راگەیاندووە "ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی كوردستان بەردەوامە ، ئێمە وەك كۆمسیۆن لایەنی جێبەجێكارین بابەتی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنیش هیچ پەیوەندی بەئێمەوە نییە و كاریگەری لەسەر ئامادەكارییەكانی ئێمە نەكردووە."

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی یاسا حكومەت مافی پێش خستن یا دواخستنی هەڵبژاردنی هەیە، "ئێمە بەردەوامین لەكارەكانی خۆمان بۆ ئامادەكارییەكان بەبێ هیچ دوو دڵییەك و ساردبوونەوەیەك ، چونكە بابەتی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەهیچ جۆرێك پەیوەندی بەكۆمسیۆنەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە ڕێكەوتنی سیاسی لایەنەكان خۆیان، پاشان بەپێی یاسا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بە مەرسومێكی تر داوای كرد ئەوكات، چونكە ئەمە بەمەرسومی فەرمی لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە داوای ئامادەكاری هەڵبژاردنمان لێكراوە ئێمە بەو مەرسومە كاردەكەین ."

سلێمان مستەفا لەبارەی ئەو بودجەیەی تەرخان كراوە بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم، رایگەیاند "بەپێی ئەو بودجەیەی داوامان كردبوو حكومەت ڕەزامەندی نواند، نازانم چەندە خەرج كراوە تا ئەم ساتە, ئەو بودجەیەی ئێمە پێشتر داوامان لەحكومەت كردبوو ئەگەر بەهەڵەدا نەچوبێتم، بڕەكەی (٢٦-٢٩) ملیار دیناربوو ئەو بودجەیە چەندی خەرجكرا باقییەكەی دەگەڕێنینەوە بۆ سەر حسابی حكومەتی هەرێمی كوردستان."

سلێمان مستەفا ئەوەشی خستەڕوو, ئەگەر هەڵبژاردن دوابكەوێت زیانی مادی بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت، لەو ڕووەوە رایگەیاند "ئەگەر هەڵبژاردن دوابكەوێت زیانە مادیەكە پەیوەندی هەیە بەو كەرەستانەی بەكاریدەهێنین، كەرەستە هەیە دەتوانرێت هەڵبگیڕێتەوەو خراپ نەبێت ئەوە نابێتە زیان بەڵام كەرەستە هەیە بەسەردەچێت لەهەموو حاڵەتەكاندا دواخستنی هەڵبژاردنەكان بێگومان زیانی مادی دەبێت، بەڵام ئێستا من ناتوانم بڵێم ئەو زیانە مادیە چەندە؟".

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter