پارتی مه‌رج بۆ به‌شداریكردنی گۆڕان له‌ حكومه‌تی داهاتوو دیاری ده‌كات

آب/أغسطس 10, 2018
پارتی دیموكرات مه‌رج بۆ به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم داده‌نێت و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌بێ گۆڕان هه‌ندێ شت قبوڵ بكات و نابێت وه‌كو پێشتر هه‌م ئۆپۆزسیۆن و هه‌م له‌ناو حكومه‌تیشدا بێت.

 

ئاراس حه‌سۆ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ تۆڕی هەواڵى سلێمانى راگه‌یاندوە: له‌ئێستادا پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌رگرتنی پۆستی باڵا، به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر گۆڕان بیه‌وێت به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات، دوای هه‌ڵبژاردن ده‌توانین پێكه‌وه‌ دابنیشین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین رێبكه‌وین یان ئه‌وه‌ شتێكی دیكه‌یه‌".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕان بیه‌وێت به‌شدار بێت له‌ حكومه‌ت، ده‌بێت هه‌ندێك شت قبوڵ بكات، وه‌كو پێشتر نابێت، كه‌ هه‌م ئۆپۆزسیۆن بێت و هه‌م له‌ناو حكومه‌تیشدا بێت، به‌و شێوه‌یه‌ به‌شدار نابێت، به‌ڵام هێشتا پێشوه‌خته‌ بڕیار له‌سه‌ر كه‌س ناده‌ین".

دوواین تویت

دەزگای میدیایی کوردسات و ناوەندی غەزەلنووس ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ غەزەل مستەفا ڕێکدەخەن #غەزەل_مستەفا https://t.co/7XAthMITR2
From Google
shahrazad 1 -2 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/3zfZCmlS8X via @YouTube
From Google
shahrazad 1 -1 | درامای شەهرەزاد بەشی یەک: https://t.co/2eqgRw4jp5 via @YouTube
Follow Kurdsat on Twitter