دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك پێشخرا

نيسان/أبريل 11, 2019

واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمى كوردستان و كه‌سوكارى شه‌هیدان پێشخرا.

"فوئاد عوسمان" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان بە HNN ى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 11 ى 4 ى 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ و مووچه‌ی وارسی شه‌هیدانیش دابه‌ش ده‌كرێت.

به‌پێى خشته‌یه‌ك كه‌ پێشتر بڵاوكرابووه‌وه‌، وابڕیاربوو رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هاوكات مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان دابه‌ش بكرێت.