هەفتەى داهاتوو ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن

نيسان/أبريل 11, 2019
یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن
هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شبكرێت بۆ مانگی‌ یه‌ك، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بۆ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتو دواخراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش زانیاری‌ زیاتر ئاشكراده‌كات.

 

 

به‌گوێره‌ی زانیارییەکان ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت و موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 14ی‌ 4ی‌ 2019 موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ دابه‌شده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌ش له‌په‌یجی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ئاشكرایكردوه‌، "دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌".

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی  ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ پێماندراوه‌ بڕیاروابوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شبكرێت".