مووچەی چەندین وەزارەت دابەشبکرێت

نيسان/أبريل 13, 2019

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی چەندین وەزارەت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەماڵپەری دواڕۆژی راگەیاندوە "سبەی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، داد، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

هەروەها هەر لەم هەفتەیەدا وەزارەتی ناوخۆ، سامانە سروشتیەكان، ئەوقاف، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش مووچە وەردەگرن.