سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت

أيار 12, 2019
سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری  حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوی‌ ته‌نها یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.

 

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌  دراوه‌، به‌ڕه‌سمی گه‌نجینه‌كان و بانكه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌رده‌وامیدان به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوی‌ ئه‌مساڵ.

له‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتون، گه‌نجینه‌كان و بانكه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ 12ی‌ 5ی‌ 2019 ته‌نها موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌شبكرێت.