بەشداربووانی گوندی کۆری بڕی 7 هەزار دۆلار و پارچە زەوییەکی 200 مەتریان پێ دەدرێت

أيار 13, 2019

بەشداربووانی گوندی کۆری بڕی 7 هەزار دۆلار و پارچە زەوییەکی 200 مەتریان پێ دەدرێت.

سامان محەمەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاندوە: "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بە گەڕاندنەوەی ٧ هەزار دۆلار و پێدانی زەوییەکی 200 مەتری لە سنووری شارەونیی هەولێر بە بەشداربووانی گوندی کۆری".

راشیگەیاند: "باشترین شوێن كه‌ ماوە و دیاریمان کردووە، دەکەوێتە کەرتی گەزنە (نزیک 150 مەتری و رێگای نێوان هەولێر – زاخۆ)".

ئاماژەی بەوەش دا، دابەشکردنی زەوییەکان لە رێگای تیروپشک و بە شێوەیەکی ئاشکرا دەبێت، هەوڵیش دەدەین لەمساڵدا، خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکەین.

ماوەی پێنج ساڵە چەند هاووڵاتییەک بەشدارییان لە پڕۆژەی گوندی کۆری کردووە، تاکو لە کرێنشینی رزگاریان بێت، بەڵام بە هۆی چەند کێشەیەک، پڕۆژەکە دووچاری چەند ئاستەنگێك بووەوە، ئەمەش وایکرد حکوومەت لەبری ئەو خانووانە، قەرەبۆی بەشداربووان بکاتەوە.