د. فه‌رهاد پیرباڵ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید كرد

أيار 13, 2019

د. فه‌رهاد پیر باڵ، نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ئایاری 2019، خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كاندید كرد.

فه‌رهاد پیرباڵ  رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی بوونم به‌ كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

وتیشی: "هیچ كه‌سێك پشتیوانیم ناكات و ته‌نیا خۆی گه‌وره‌م له‌ پشته‌".

روونیشیکردەوە: "دڵنیام پارتی ئەم بڕیارەی منی پێخۆشە و ئەگەر پێی ناخۆشبوایە ئەوا نەیدەهێشت یاساکە رێگەمان پێبدات خۆمان کانیدیبکەین".

راشیگه‌یاند: "ئەگەر ببمە سەرۆکی هەرێم، جوانترین نمونە پێشکەشدەکەم، هەرێم دەکەمە هەرێمێکی جوان و نمونەیی".
 
لە دوێنێ یەکشەممەوە دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرکی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و بڕیارە سێ رۆژ بەردەوام بێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکەی کاندید کردوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بۆ ئەوەش لە پەرلەماندا یەکێتی و گۆڕانیش دەنگی پێ دەدەن، بەو پێیەش بێت نێچیرڤان بارزانی پۆستەکە وەردەگرێت.

به‌پێی ماده‌ی چواره‌می یاساكه‌ له‌ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ به‌رواری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن داواكاریی سیڤی خۆیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی دوو رۆژ له‌داخستنی ده‌رگای خۆ پاڵاوتن ناوی پاڵێوراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانیه‌ مه‌رجی یاساییان تێدایه‌. 

هه‌ر كه‌سێكیش له‌وانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ ناوه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌نرا بۆی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 2 رۆژدا تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ بدات، دادگه‌ی ته‌مییزیش له‌ماوه‌ی دوو رۆژ تانه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێم پاش سێ رۆژ له‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌یه‌ له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها پاڵێوراو ده‌بێته‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.