یه‌كێتی: چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی‌و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵین

أيار 14, 2019

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕِایگه‌یاند، "چاوەڕوانین لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی  ھەرێم پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێن وەک ئەوەی لە رێکەوتنی نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ‌و مه‌سعود بارزانیدا هاتووه‌".

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی کۆبووە، به‌گوێره‌ی وته‌ی لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی كه‌ ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئاشکراکرد رایگەیاند، بە پەرۆشەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆی چڕوپڕو بەرپرسیارانەی کرد لە سەر پێشھاتە سیاسیەکان و پاپەندبوونی بە ھەردوو رێکەوتنی سیاسی و ئیداری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان تەکیدکردەوە .

وتەبێژی یەکێتیی وتیشی:"چاوەڕوانین لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی  ھەرێم پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێن وەک ئەوەی لە رێکەوتنی نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ‌و مه‌سعود بارزانیدا هاتووه‌".

لەتیف شێخ عومەر ئاشکراشیکرد کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی بەردەوامیان دەبێت.