خشتەیەكی نوێی موچەی ئەم هەفتەیە راگەیەندرا

أيار 14, 2019

سبەینێی چوار شەممە موچەی زیاتر لە پێنج وەزارەت دابەشدەكرێت و رۆژی پێنج شەممەیش موچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بۆ سبەینێ گۆڕی و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە رێگەی سەرچاوەیەكەوە بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ چوارشەممە 15ی 5ی 2019، موچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، كەمئەندامان، خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف دابەشدەكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رۆژی پێنجشەممە 16ی 5ی 2019، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامە دابەشدەكرێت".