خشتەى دابەشکردنى مووچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەکان راگەیەنرا

أيار 15, 2019

دواى گەیشتنى پارەکەى بەغدا وەزارەتى دارایی خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى سەرجەم وەزارەتەکانى راگەیاند.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێم  راگەیاند، وەزارەتى دارایی مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکانى مانگى شوباتى ئەمساڵ دابەش دەکات ئەوەش دواى ئەوەى لەچەند رۆژى رابردوو پارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێم.

 

بەپێى خشتەکەى وەزارەتى دارایی سبەی پێنجشەممە موچەى وەزارەتى ناوخۆ، ئەنجومەنى ئاسایش، دەزگاى ئاسایش، زێرەڤانی، فەرمانگەى بەرگرى فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامە دابەشدەکرێت.

 ڕۆژى یەکشەممە موچەى وەزارەتەکانى شارەوانى و کارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و پلاندانان و کشتوکاڵ، دیوانى چاودێرى دارایی، دەستەکانى مافى مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەسپاکى و ژینگە و ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، دەزگاى مین و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

ڕۆژى دووشەممە موچەى وەزارەتەکانى بازرگانى و ڕۆشنبیرى و لاوان و ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران دابەشدەکرێت.

ڕۆژى سێشەممە موچەى خانەنشینى پێشمەرگە و چوارشەممە موچەى خانەنشینى شارستانى دابەشدەکرێت.