ئەمریکا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازیان بە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان راگرت

أيار 15, 2019

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان راگرتوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان راگرتوە، هۆکارەکەی پەیوەندی بەو هەلومەرجەوە هەیە کە ئێستا لە ئارادایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ساڵی 2019 ەوە بەرنامەی مەشقکردنی هێزەکان هەبون و جۆرەها مەشقیان بە مامۆستای مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد، تا ئێستاش هەر بەردەوامە، ئەگەر ئەوان نەیەنەوە بۆ بنکەکانی مەشق ئەوا ئەو مامۆستای مەشقانەی کە مەشقیان پێکراوە دەست دەکەن بە مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە. 

لەبارەی ئەگەری کشانەوەی ئەو راهێنەرە سەربازییانەی ئەمریکا و ئەڵمانیا جەبار یاوەر وتی، "وەکو ئیجرائاتێکی سەرەتایی ئەوان زۆبەیان کشاونەتەوە بنکەکانی خۆیان یان کونسوڵیەتەکان و سەفارەتەکانی خۆیان، بەڵام بۆ کشانەوە پەیوەندی بە حکومەتەکانی خۆیانەوە و تا ئێستا شتی وامان نەبیستوە".