دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامه‌

حزيران/يونيو 11, 2019

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌سستی به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆش ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌ھیدان و كه‌سوكاری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شبكات.

وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی 27ی ئایار ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێش جه‌ژنیش مووچه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ دابه‌شكرا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی 5 مانگی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردوه‌، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا ته‌نها مووچه‌ی سێ مانگی داوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران، كه‌ تائێستاش مووچه‌ی مانگی ئازاری به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شنه‌كردوه‌.