یه‌كێتی بڕیاریدا.. به‌شداریی ده‌كات

حزيران/يونيو 11, 2019
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌و فراكسیۆنی یه‌كێتیش بڕیاریدا به‌شداری‌ له‌مه‌راسیمی ڕاسپاردنی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بكات.

 

 

لوقمان وه‌ردی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان  ڕاگه‌یاند، "به‌مه‌به‌ستی ڕاسپاردنی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و ئێمه‌ش بڕیارمانداوه‌ كه‌ به‌شداری له‌و دانیشتنه‌دا بكه‌ین".

پێشه‌وا هه‌ورامی وته‌بێژی فراكسیۆنی فراكسیۆنی پارتی به‌میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌یان ناوی مه‌سرور بارزانی ده‌ده‌نه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی به‌رزبكرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ڕابسپێردرێت.

وتیشی:"ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنێت و پێمانوایه‌ كه‌متریش له‌و ماوه‌یه‌ی پێویسته‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ".