پەرلەمانی كوردستان مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ناوزەند كرد

حزيران/يونيو 11, 2019

پەرلەمانی كوردستان مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ناوزەند كردو بڕیارە سەرۆكی هەرێمیش بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ راسپێرا.

پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەدەنگی  87 پەرلەمانتار لەئامادەبوونی 97 پەرلەمانتار ناوزەنكرا بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی هەرێمی كوردستان.

لەو بارەوە ڤالا فەرید سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ ناوی مەسرور بارزانی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم دەكەن، بۆ ئەوەی رایبسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم‌و كابینەی نۆیەم.

پێشتر پەرلەمانی كوردستان بەكۆی 68 پەرلەمانتار نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆكی هەرێم هەڵبژارد، كە رۆژی دوو شەممە لەمەراسیمێك سوێندی یاسایی خوارد.