یەكێتی: ڕونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەدات

حزيران/يونيو 11, 2019
یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەدات و سەركردایەتیەكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: هەركاتێك دڵنیابووینەوە كە پارتی هاوكارمان دەبێت لەیەكلاییكردنەوەی پرسەكانی كەركوك و بەغدا، ئێمەش پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرین.

 

 

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی،  ڕاگەیاند: لەئێستادا كێشەكانی یەكێتی و پارتی بەرەو چارەسەربوون دەچێت و ئەو گرفتانەی لەماوەی رابردوودا هەبوو، هەوڵدەدرێت چارەسەری بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە.
 
رونیشیكردەوە، هەرچەندە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگوێرەی ئەو رێكەوتنانەی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا كراوە، پشكی یەكێتییە، بەڵام هەر كاتێك دڵنیابووینەوە كە پارتی هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی پرسی كەركوك و بەغدا، ئێمەش ئامادەین پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرین.
 
ئەو سەركردایەتیەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەگەڵ ئەوەی ئێستا كێشەكان بەرەو چارەسەربوون دەڕوات، بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەكەین پۆستی پارێزگاری كەركوك و وەزارەتی داد یەكلابێتەوە، كە ئەوەش بڕیاری سەركردایەتییە ئەوكات یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەردەگرێت.