پۆلیسى هەولێر ئەو کەسەى دەستگیرکرد لەسەر ئۆتۆمبێلەکەى شۆفێرێکى کوشت

حزيران/يونيو 12, 2019

پۆلیسى هەولێر ئەو کەسەى دەستگیرکرد کە لەسەر پێکدانانى ئۆتۆمبێلەکەیان کەسێکى کوشت.

عەبدولخالق تەلعەت بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دواى بەدواداچوون کەسەکە دانیشتوی سیبیرانە و دواى ئەوەى خۆی رادەستی پۆلیس کرد، بە پێی ماددەی ٤۰٦ دەستگیرکرا و ڕێکارى یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، دوو تاوانبار ى تریان دەستگیرکردوە کە دانیشتووى هەولێر بە چەندین تۆمەت دەستگیرکراون و کە ڕێگرییان لەخەڵک کردووە و بە ناوى ئاسایشەوە خۆیان ناساندووە و ناسنامەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر ئەوەشى خستەڕوو، بەشێوەیەکى بەرفراوان کامێراى چاودێرى لەناو شەقام و رێگاکانى هەولێر جێگیر دەکەن کە بەوتەى خۆى ئەوەش ئاستى تاوانەکانە کەم دەکاتەوەو تاوانباران ئاشکرا دەکەن.