یه‌كێتی و گۆڕان و پارتی ڕێكه‌وتن

تموز/يوليو 10, 2019
فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی و گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌نگدان به‌كاندیده‌كانی یه‌كتر بۆ متمانه‌دان به‌كابینه‌ی حكومه‌ت، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ پارتیش ڕێكه‌وتن كراوه‌ كه‌ ده‌نگ به‌كاندیدی پێكهاته‌و حزبی سۆسیالیستیش بدرێت".

 

سه‌ركۆ ئازاد په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان  ڕاگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی گۆڕان ڕێكه‌وتنمان كردوه‌ كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ پۆسته‌ وزارییه‌كان بده‌ین و ئه‌وانیش له‌هه‌مانكاتدا ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی‌ ئێمه‌ ده‌ده‌ن بۆ پۆسته‌ وزارییه‌كان".
ڕاشیگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دانیشتنمان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ بده‌ن و ئێمه‌ش ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی‌ گۆڕان بۆ پۆسته‌ وزارییه‌كان بده‌ین".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیشدا به‌هه‌مانشێوه‌ ڕێكه‌وتنمان كردوه‌  كه‌ ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌نگ به‌كاندیده‌كانمان ده‌ده‌ن  كه‌ ئێمه‌ ده‌نگ به‌كاندیداكانی‌ پارتی‌ و پێكهاته‌كان و سۆسیالیستیش بده‌ین و واش بڕیاره‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت".