كاندید بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشكراکرا

تموز/يوليو 11, 2019
بەهێزترین كاندید بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشكرا دەكرێت
لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان بە بەتاڵی ماوەتەوەو پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ ئەو پۆستە پێشكەشی پەرلەمان نەكرد، بەپێی ئەو زانیارییانەشی كە دراون بەSNN، بەهێزترین كاندید بۆ ئەو پۆستە مامۆستایەكی زانكۆی دهۆكە.
 

 

بەپێی ئەو زانیارییەکان، پارتی بڕیاری كۆتایی داوە كە لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا، ئاشتی هەورامی پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەرناگرێتەوە.
 
لەبارەی بەهێزترین كاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، لەزانیارییەكاندا هاتووە:((د.نزار محەمەد سالم نوعمان كە مامۆستایە لە زانكۆی دهۆك و پسپۆڕی بواری جیولۆجی نەوتە، بەهێزترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان)).
 
د.نزار محەمەد سالم نوعمان، ساڵی 2016یش، لە حكومەتەكەی حەیدەر عەبادیدا خۆی بۆ پۆستی وەزیری نەوتی عیراق كاندید كردوە.