یەكێتی و پارتی پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلادەكەنەوە

تموز/يوليو 11, 2019

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی یەكێتی و پارتی لەسلێمانی كۆببنەوەو پرسی یەكلاكردنوەی پارێزگاری كەركوك و هێوركردنەوەی بارودۆخی شارەكەو هەنگاوەكانی دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ تەوەری كۆبوونەوەكەیان بێت.

بەپێی زانیارییەكان  ئەمڕۆ 11ی تەموزی 2019، وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان بكات لەسلێمانی.

تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكەش پرسی پارێزگاری كەركوك دەبێت و یەكلادەكرێتەوەو بەڕەسمی پارێزگارێكی كورد كە تەیب جەبار كاندیدە رابگەیەنرێت.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هێوركردنەوەی بارودۆخی كەركوك و هەنگاوەكانی دوای پێكهێنانی حكومەت لەلایەن هەردوو حزبەوە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر یەكێتی و پارتی لەسەر ئەوە رێككەوتبوون هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم پرسی پارێزگاری كەركوكیش یەكلابكرێتەوە.