رێواز فایه‌ق بوو به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان

تموز/يوليو 11, 2019

رێواز فایه‌ق، كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ ده‌نگی 72 په‌رله‌مانتاران بوو به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌ به‌رانبه‌ردا شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ 16 ده‌نگی به‌ ده‌ستهێنا.

 

رێواس فایەق كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرا.

پەرلەمانی كوردستان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێواس فایەقی وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژارد، دوای ئەوەی ڤالا فەرید دەستی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كێشایەوە.

رێواس فایەق بەدەنگی 72 پەرلەمانتار بەسەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێرا، لەبەرانبەردا ركابەرەكەی، كە شادییە نەوزاد بوو، تەنیا 16 دەنگی بەدەستهێنا.

هەروەها دەنگی سپی و پوچەڵ نۆ دەنگ بوو، بەوەش رێواس فایەق بەفەرمی بووە سەرۆكی پەرلەمان‌و سوێندی یاسایی خوارد.

پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەركەوتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی لەگەڵ پارتی دیموكرات بۆ پێكهێنانی حكومەت.