حزبێكى نوێ له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا

أيلول/سبتمبر 09, 2019

ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 9 ى 9 ى 2019، حزبێكى نوێ به‌ ناوی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌رى له‌ شارى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا.

ئه‌مڕٍۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌ شارى هه‌ولێر، "شوكر خه‌یات" سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند، دروستبوونى حزبه‌كه‌ پێویستییه‌ك بوو بۆ دۆخى ئێستا و كار ده‌كه‌ن بۆ بیری پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیروبۆچوونی سیاسی جیاواز هه‌بێت.

به‌ وته‌ى سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری "حزبه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ ته‌واوى پارێزگا و ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌".