HNN....ئه‌نجامی خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی بڵاوده‌کاتەوە

أيلول/سبتمبر 12, 2018

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی ئاگادارینامه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌، كه‌ كۆپیه‌كی بۆ HNN نێردراوە، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، كاتژمێر 4ی عه‌سری ئه‌مڕۆ، ئه‌نجامی خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و قوتابیان ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی (www.anjamakan.com) بكه‌ن. 
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه‌.