له‌ شاری هه‌ولێر هاوڵاتییه‌ك له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گوللـه‌و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌

أيلول/سبتمبر 13, 2018

شه‌وی رابردوو، له‌ شاری هه‌ولێر هاوڵاتییه‌ك له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا به‌ هۆكارێكی نادیار دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گوللـه‌و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌پێی  زانیارییەکان ، شه‌وی رابردوو له‌ شاری هه‌ولێر، هاوڵاتی سالار مەلا سدیق پیرۆمەری، له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا به‌ هۆكارێكی نادیار دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌سترێژی گوللـه‌و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: "سالار مه‌لا سدیق سەیارەیەکی کڕیوە، دیارە خاوەنی سەیارەکە دوژمنداربووە دوژمنەکان وایانزانیوە هەر دوژمنەکەی خۆیانە و ده‌سترێژی گوللـه‌یان لێكردووه‌و گیانی له‌ ده‌ستداوه‌".

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قه‌ كه‌ره‌كان خۆیان راده‌ستی پۆلیس كردووه‌.

تائێستا پۆلیسى هەولێر، ، ئاماده‌نینە هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بده‌ن.

 
بەپێی زانیاریەکان سالار مەلا سدیق، تەمەنی 34 ساڵه‌ و کارمەندی بەشی ژمێریاریی نەخۆشخانەیەکی ئەهلیی هەولێر بووە.