ئەوقاف وتاری هەینی تایبەت دەكات بەرێنمایی بانگەشەی هەڵبژاردن

أيلول/سبتمبر 14, 2018

وەزارەتی ئەوقاف داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكات كە لە وتاری نوێژی هەینیدا ئامۆژگاری هاوڵاتیان بكەن كە بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی شارستانی و دوور لە زمانی زبر ئەنجام بدەن و كێشە بۆ یەكتری دروست نەكەن.
هاوكات، ئەو كڕین و فرۆشتنانەی كە شەریعەت رێگای پێنەداوە و بەرپرسیارێتی وشە و بەڵێندان لای خوای گەورە لە ناونیشانەكانی ئەمڕۆی وتاری هەینین. 
وەزارەتی ئەوقاف، هەفتانە بۆ وتاری هەینی سێ بژاردە بۆ مامۆستایانی ئاینیی دیاریدەكات و مامۆستایان دەتوانن تەنها باسی ئەو تەوەرانە بكەن كە بۆیان دیاریدەكرێت.
لە رۆژی 11 ی ئەیلولەوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردووە و بڕیارە رۆژی 30 ئەیلول پڕۆژەی دەنگدان بەڕێوەبچێت.