بەرهەم ساڵح كاندیدی بەهێزی سەرۆك كۆمارە

أيلول/سبتمبر 14, 2018

رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاویكردەوە، كە بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری كاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

رۆژنامەی حەیات لەمیانی راپۆرتێك بڵاویشیكردەوە، كە بەرهەم ساڵح، لەلایەن حیزبە كوردییەكانەوە پشتگیری دەكرێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمارو لایەنە عەرەبییەكانیش پێشوازی لێدەكەن.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوەش كردووە، كە جگە لەبەرهەم ساڵح، هەریەكە لەهۆشیار زێباری‌و فازڵ میرانی‌و فوئاد حوسێنیش لەپشكی پارتی دیموكرات كاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام ئەوە هێشتا یەكلانەبووەتەوە.

لەسێ‌ خولی رابردوو پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كورد بووەو لەم خولەش لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان چاویان لەو پۆستەیەو جەخت لەوەرگرتنەوەی دەكەن.