وەزارەتی پێشمەرگە لیستی مووچە ئامادەکراوە

تشرين1/أكتوير 03, 2018

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ماوەی سێ مانگ زیاتر دەبێت لەنێوان پێنج بۆ حەوت-ی مانگ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

جەبار یاوەر،  راگەیاند، ئەوان وەک وەزارەتی پێشمەرگە هەموو لیستەکانیان ناردووە بۆ خەزێنە و گەنجینەکان و چاوەڕێ دەکەن ئاگاداریان بکەن بۆئەوەی گەنجینەکان بڕۆن پارەکە وەربگرن و دابەشی بکەن.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی  راگەیاندبوو، چیتر خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە و هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەکرێت.

پێنجی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەستیپێكرد و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەی وەرگرت دابەشکردنی مووچەش تا ٢٧ی مانگ بەردەوام بوو.