یەكێتی خالید شوانی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندید دەكات

تشرين1/أكتوير 09, 2018

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، یەكێتی نیشتمانی خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی حیزبەكەی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندید دەكات.

بەپێی بەپێی سەچاوەكە، كە قسەی بۆ پێگەی (بغداد الیوم) كردووە، لەدوای هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح لەپشكی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، دۆخەكە گۆڕاوە، بۆیە یەكێتیش دەیەوێت سوود لەو گۆڕانكارییە وەربگرێت‌و پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە یەكێتی دەیەوێت بەرێككەوتن لەگەڵ لایەنە توركمانەكان‌و عەرەبەكانی كەركوك پۆستی پارێزگاری كەركوك لەبەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە.

یەكێتی لەساڵی رابردووەوە پۆستی پارێزگاری كەركوكی لەدەستدا، ئەوەش دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكۆتبەر، كە ماوەیەكە هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە.