کەشناسی: لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت

تشرين1/أكتوير 10, 2018

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە گشتی ئاسمانیی هەرێم لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و لە هەندێک ناوچەش نمەباران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٣ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٢ پلە بە ١٩ پلە دەبێت، دھۆک ٣١ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٥ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٥ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٣٣ پلە بە ٢٠ پلە دەبێت، دھۆک ٣٣ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٦ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.