بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی پارتی و گۆڕان دەكات

تشرين1/أكتوير 11, 2018

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند كە پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنە كوردستانییەكانی دیكەش زۆر باشە.

بافڵ تاڵەبانی كە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە بەغدایە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنە كوردستانییەكان كرد پێكەوە كۆببنەوە و گفتوگۆ بكەن بۆئەوەی یەك گوتار بن بۆ دەستخستنی مافەكانی كورد لە بەغدا.

جەختیشیكردەوە كە یەكێتیی گرفتی شەخسیی بەرامبەر بە هیچ لایەن و كەسێك نییە و ئەو ناكۆكییانەی كە هەندێك جاریش دروست دەبن، پرسێكی سیاسییە.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: پەیوەندییەكانی یەكێتیی لەگەڵ پارتی و گۆڕان و لایەنەكانی دیكەش زۆر باشە و كوردیش بە یەكگرتوویی دەتوانێت ئامانجەكانی بەدەست بێنێت.